|
رێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کوردی سنه به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان، له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی خۆیدا به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی، یه‌که‌مین "خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد" له بواری شێعردا به‌ڕێوه ده‌بات. بۆیه له هه‌موو شاعیرانی به‌ڕێز داوا ده‌که‌ین به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه، به‌رهه‌مه‌کانیان تا کاتی دیاریکراو ره‌وانه‌ی ئه‌م ده‌بیرخانه‌یه بکه‌ن. هه‌موو شاعیرێ بۆی هه‌یه له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکات، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد و 3 خه‌ڵاتی تایبه‌تی دیکه، 3 که‌س له‌و شاعیرانه که به‌رهه‌میان هه‌ڵبژێردرێت و له 5 ساڵی رابردوودا کتێبی شێعریان چاپ کرابێت له پێشه‌وه‌دان. (ناردنی کتێبی چاپکراو پێویسته). ته‌مه‌نی به‌شداری کردن 20 تا 50 ساڵه. به‌رهه‌مه‌کان له‌سه‌ر سی‌دی یان له رێگای ئیمه‌یله‌وه و کتێبه چاپکراوه‌کانیش به ناونیشانی خواره‌وه بنێردرێن. هه‌ر شاعیرێ ده‌توانێ 3 به‌رهه‌م بنێرێت (به‌رهه‌مه‌کان له شوێنی دیکه‌دا نه‌خوێندرابێنه‌وه). هه‌ر شاعیرێ له هه‌ر ناوچه‌یێکی کوردنشینی ئێران ده‌توانێ له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکات.
بابه‌ت: ئازاد و له قاڵبی کلاسیک و نوێ‌دا کاتی به‌ڕێوه‌چوون: 3 و 4ی جۆزه‌ردانی 1391 ئاخرین ماوه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان: 26ی گوڵانی 1391
ناونیشان: سنه شه‌قامی ته‌وحید(گریاشان)، ته‌نیشت دادگوسته‌ری، موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ری فه‌جر(ده‌بیرخانه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد) ته‌له‌فوون: 3285070-0871 فه‌کس: 3283025-0871 نشانی: سنندج- بلوار ته‌وحید(گریاشان)- مجتمع فرهنگی هنری فجر(دبیرخانه جایزه ادبی مولوی کرد) تلفن: 3285070-0871 فکس: 3283025-0871
|
میرزام قه‌ڵای خاو ، میرزام قه‌ڵای خاو
ئه‌مڕۆ چووم به سه‌یر بورجی قه‌ڵای خاو
دڵ زه‌ده‌ی هیجران ، ده‌روون پڕ زووخاو
که‌ردم خه‌یاڵات دنیای ناته‌واو
من پرسیم له سه‌نگ بورج زه‌مانه
بێ زه‌وق و زینه‌ت ، ته‌نیا و وێرانه
تۆ به عیشقی پاک گه‌ردوون پڕ زات
کێ رێژای ته‌رحت؟ کێ نیای بنیات؟
کوانێ به‌گله‌ران خاوه‌ن سپاوسان؟
کێ وه‌ستای هاورد تۆی وه‌هاسازان؟
کام وه‌ستای نادر له‌سه‌ر وه‌خت بوو؟
چه‌ن خان و به‌گله‌ر له‌سه‌ر ته‌خت بوو؟
کوا رفێق راست دیده قه‌ترانان؟
کوا سان مه‌جلیس پیر و جوانان؟
کوا خان و شاهان که‌وڵ سه‌مووری
کوا قاوه و قلیان ، چینی و فه‌غفووری؟
کوا دار کوا دیوار فه‌رمووده‌ی خانان
کوانێ گه‌وره‌کان ، کوا حوکم‌رانان؟
کوانێ ده‌روێشان به ئه‌ڵلا ئه‌ڵلا
کوانێ سه‌ییدان، کوا شێخ کوا مه‌لا؟
کوا تفه‌نگداران له بورج قولله
کوا ده‌نگی بارووت شریخه‌ی گولله؟
کوا خواجه و خوڵام که‌مه‌رزه‌ڕینان
کوانێ مه‌ی‌گێڕان ، کوا ماهجه‌مینان؟
کوا هۆهۆی مه‌یدان چابک سواران
کوانێ شادی وزه‌وق له‌پای چناران؟
کوا شانشینت قه‌دیم زه‌مانه
کوانێ ساحیب ته‌خت ، قه‌ڵای وێرانه؟
- قه‌ڵا دای جواو: قولله‌ی جارووساز
جێگای تۆپخانه وا که‌وتووم بێ ناز!
بۆچی ئه‌پرسی ئه‌بله‌ی دێوانه
رازی ده‌روونی قه‌ڵای وێرانه؟
وتی: ئه‌ی هه‌تیو لێوه‌ی هه‌رزه‌کاڵ
بێ عه‌قڵ و بێ فام ده روون پڕ زووخاڵ
فه‌قێ تۆ له خۆف خوا ناترسی
هه‌واڵی ده‌وران دنیا ئه‌پرسی
ده‌ورانی دنیا بۆ که‌س نه‌ماوه
بنچینه‌ی شاهان له بێخ که‌نیاوه
جا با پێت بڵێم هه‌ر چییت هه‌ن نیاز
گوێ بگره بۆ باس قه‌ڵاچه‌ی بێ ناز:
- راسته من قه‌دیم جێگای جانان بووم
شه‌ریک و هه‌مراز شای که‌یانان بووم
هه‌م سه‌راپه‌رده‌ی حه‌ره‌م سه‌را بووم
هه‌م شانشینگه‌ی خان و دارا بووم
جێگا و مه‌کانی میر و سوڵتان بووم
قاپی حکوومه‌ت رۆم و ئیران بووم
هه‌م سه‌یرانگای خاس‌پۆلی ره‌ندان بووم
دایم جه‌ولانگای زوڵف که‌مه‌ندان بووم
ده‌ستکاری وه‌ستای قه‌دیم ساڵان بووم
ته‌خت به‌گله‌ران که‌مه‌ر لاڵان بووم
شاهان موخلیسان من سازان له‌نۆ
نه‌قاشیکاری بۆ چه‌ن مانگ چه‌ن رۆ
به شاییولۆغان پر شه وق و زینه‌ت
منی ته‌واو کرد حاکم به حیکمه‌ت
له ده‌نگی تۆپان ته‌قه‌ی دوورئه‌نداز
که‌ژ و ده‌شت و به‌رد ئه‌هاته ئاواز
زه‌وی ئه‌له‌رزا هه‌تا فه‌وقی عه‌رش
له برج قولله تۆپ ئه‌دان ئاته‌ش
لوتفی خوداوه‌ند بۆ من بوو زاهیر
من بووم به قه‌ڵغان تۆپ و جزامیر
نه قولله ماوه ، نه ساحیب نه ته‌خت
کوانێ سه‌لم و توور کوا ساحیبی به‌خت!
کوا حوکمرانی به‌ره‌ی ئه‌رده‌ڵان
کوا بگره و به رده‌ی تایفه‌ی بابان
کوا له‌شکر کێشی خانی ئه‌حمه‌د خان
کوا بورج و بارووی قه‌ڵای مه‌ریوان
کوا سام و هه‌یبه‌ت ته‌ختی سوله‌یمان
کوا ناز و نیعمه‌ت سانی هه‌ورامان
هه‌ر که‌س بوینێ من به وێرانی
قه‌ت دڵ خۆش ناکا به دنیای فانی
- یه‌فه‌قێ واته‌ن ده‌روون پڕ جه‌فا:
بۆ که‌س نه‌ماوه دنیای بێ وه‌فا!
« ئه‌ڵێن ئه‌م به‌یته که‌سێ به ناوی فه‌قێ قادر دای ناوه که
له تایفه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌وه و له بازیان له‌دایک بووه (1221ه)
له‌سه‌رده‌می‌سوڵتان عه بدولعه زی‌زی عوسمانی»
کۆکراوه و نووسینی فاتمه خانمی حیجازی هاوینی 80 – سه‌قز
پيداچوونه وه ي هه ژان باباميري
مـه‌ڵبه‌نـدی وێـژه‌وانیـی مه‌حـوی پێـوه‌یه،بـه‌بۆنه‌ی رۆژی به‌رزراگـرتنی "سه‌عدی" شاعیـری گه‌وره‌ی ئێـرانی،کـۆڕێک به‌ڕێـوه ببـا که تیایـدا مامۆستـا "سه‌باح حسه‌ینی" خوێندنه‌وه‌یێکی خێرا له‌و شاعیره ناوداره پێـشکـه‌ش بکات.
کــات : رۆژی شـه‌ممـه ٢/٢/١٣٩١ ـ کـاتژمێـر ٥:٣٠ ـ پـاش نیـوه‌ڕۆ
شوێن : هـۆڵی کتێبخانه‌ی گشتیـی ژمـاره یـه‌کی سه‌قـز ــ پـارکی مه‌ولـه‌وی کــورد
هاتن بۆ هه‌موانه
ئه‌زیزان ڕۆژی کوردانه، به‌هاره، جه‌ژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌م ڕۆژه‌دا من جه‌ژنه پیرۆزه
هاتنی ساڵی تازه و نه‌ورۆزی کورده‌واری له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێ
مه‌ڵبه‌ندی وێژه‌وانيی مه‌حوی به هاوکاريی کتێبخانه‌ی گشتيی شاری سه‌قز له هۆڵی کتێبخانه‌ی ئه‌م شاره، رۆژی 25ي ره‌شه‌مه ئێواره شيعرێکیان به‌ڕێوه برد . ئه‌م مه‌ڵبه‌نده كه له ره‌شه‌مه ي ساڵي نه‌وه‌دي هه‌تاويدا و به هاوكاريي كتيبخانه‌ي گشتيي شاري سه‌قز دامه زراوه ، به ده‌عوه‌ت کردن له شاعيرانێ وه‌ک :
به ڕێزان عه‌لی ڕه‌زا قاسمی فه‌ڕ له بیجاڕ،سمایلي عه‌زه‌می و ناسري یه‌زدانی له دیوانده‌ره ، شه‌ویاري گوڵابی ئازه‌ر له مه‌هاباد و سۆراني حسه‌ینی له بانه.هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز شاعيرانێ وه‌ک : هه‌ڵاله‌ي سوهرابی ، عه‌لی حسه‌ینی ، یۆنسي حسه‌ینی وهه‌ژاني بابامیری ئه‌م ئێواره شيعره‌یان ڕازانده‌وه.
ئه‌م کۆڕه، به به‌شداریکردنی حه‌یران بێژێکی سه‌قزی به ناوی كاك جه‌مشیدي فه‌تحی له گه ڵ ژه‌نیارێک به ئامێری عوود به ناوی كاك خالیدي پیشداد درێژه ي پێدرا که سه‌ره‌نجی خه ڵکی راکێشا.پاش ته‌واو بوونی کۆڕه‌که به شاعيرانی به‌شدار بوو خه‌ڵات پێشکه‌ش کرا.شایانی باسه‌که خه‌ڵکی شاری سه‌قز به باشترین شێوه له‌م ئێواره شيعره پێشوازیيان کرد.
وينه كاني ئه م شه وي شيعره ليره دا ببينن:
https://plus.google.com/u/0/102851240443783962400/posts
۷ سينه‌كه‌مان ئه‌مساڵ سينێكي كه‌مه :
سايه ي باوك!
مه‌ڵبه‌ندی وێژه‌وانیی مه‌حوی (کانون شعر و ادب مه‌حوی سقز) سه‌ر به کتێبخانه‌ی گشتیی سه‌قز له بواری شیعر، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ،ئه‌ده‌بی مناڵان، چیرۆک....ده‌ستی به کار و چالاکی کرد.
دواتر ماڵپه‌ڕ و ئیمه‌یلی له رێگه‌ی " گۆڤاری زان "ه‌وه به ئادره سی :
به‌ر چاوی خوێنه‌رانی ئازیز ده‌که‌وێت.به‌م زووانه یه‌که‌م ئێواره شیعری به به‌شداری هه‌ندێ له شاعیرانی شاره‌کانی ده‌ور و به‌ر له‌م مانگه‌دا(ره‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۰) به‌رێوه ده‌بات .
دووجۆبارن
باسكت.
.
.
.
بمكه به ئيقيانووس!
۲۰/۸/۹۰
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد،دوکتورئیبراهیم خانی یونسی،سه‌ره خۆشی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری ئه‌و خۆشه‌ویسته و سه‌رجه‌م نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و هه‌موو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئه‌که‌م.
بۆ شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەرانی بەڕێز
وێڕای سڵاو
ئاگادارتان دەکەینەوە مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی وەرزی بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە ناوی "گەشە" وەرگیراوە. " گەشە " گۆوارێکی سەربەخۆیە کە پەیوەندی بە هیچ لایەن و دەستە و گرووپێکی سیاسی و فیکریەوە نیە و ئامانجی تەنیا خزمەتە بە ئەندێشە و زمان و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی و ئامێزی کراوەیە بۆ هەموو بابەتە جیددیە هزری ،زانستی ،ئەدەبی و فەرهەنگییەکان.
" گەشە " تێدەکۆشێ ببێتە تریبوونێک بۆ تێکڕای ئەو ڕۆشنبیرانەی کە کاری هزری دەکەن و هەروەها هەوڵیش دەدات سەکۆی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هەموو ئەدیب و نووسەر و قەڵەم بە دەستێک بێت کە کەڵکەڵەی گەشەی ڕۆشنبیری کۆمەڵگای کوردەواریی لە دڵ و مێشکدایە.
قەڵەم بە دەستانی بیرمەند و هێژا دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە وەرزیە ئاواتەخوازە بە یارمەتیی ئێوەی ڕۆشنبیر و خاوەنڕا ئەم هەلە بقۆزێتەوە و گۆڤاری " گەشە " بکاتە سەنتەرێکی هزری ،ئەدەبی و ڕۆشنبیری. هەربۆیە داوا لە جەنابتان دەکەین بە نووسینی بابەت و ناردنی بەرهەم یارمەتیمان بدەن بەڵکوو نووسین و بابەتە بەپێزەکانی ئێوە گیانێکی تازە بکاتەوە بە جەستەی فەرهەنگ و رۆشنبیری ئەم هەرێمەدا و گەشە و بزاڤێکی فەرهەنگییتر ببەخشینەوە بە کۆمەڵگاکەمان.بێگومان پاڵپشتی ئێمە لە بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڤارەدا بابەت و نووسراوە پڕبایەخەکانی ئێوەی هێژا و بیروڕای گشتی جەماوەر دەبێ.کەوایە چاوەڕوانین ئێوەش خۆتان بە خاوەنی ئەم گۆڤارە تازەیە بزانن و لە کەوتنە سەرپێ و خۆگرتن و دەوڵەمەندکردنی " گەشە " و هەروەها لە ناساندنی بە رووناکبیراندا یارمەتیمان بدەن.
بە سپاسەوە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری گەشە
ناونیشان:کوردستان.مریوان انتهای خ.مردوخ.ترخان آباد یک.کوچەی شاهو ٥ پلاک ١٢ .مرکز آموزشی و توانبخشی هایا
کد پستی:٦٦٧١٧٦٤١٥١
ئیمەیل:geshegovar@yahoo.com
تەلەفون:٠٩١٨٩٧٥٤١٠٧

